
دیمەنی ناحیەی وەرتێ. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی وەرتێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرۆژەیەکی گرنگی ئاوی خواردنەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، نزیکەی 300 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو هەندێک شوێنی ناحیەی وەرتێ کێشەی کەمئاویان هەبوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران پرۆژەیەکی تایبەتی ئاوی خوارنەوەیان بۆ جێبەجێدەکرێت کە نزیکەی 300 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: یوسف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە ئاڤای وت، پرۆژەکە پێکدێت لە دانانی تۆڕی ئاوی خوارنەوە بە درێژایی پێنج هەزار و 566 مەتر، هاوکات بۆری بۆ دانراوە لەگەڵ غەتاس و دروستکردنی دوو عەمباری کۆنکرێتی ئاو، لەئێستادا عەمبارەکان دەست بە دروست کردنیان کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دەڵێت، گوژمەی پرۆژەکە 280 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سۆران بەشێوەیەکی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشبینی دەکرێت بە دوو مانگ کارەکانی تەواو بکرێت، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە 300 ماڵ لە سنووری ناحیەی وەرتێ سوومەند دەبن و ئاوی خواردنەوە زیاد دەکات بۆ ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن