ئاڤا نیوز
هاندەرانی یانەی هەولیر داوا لە هەوراز گوڵپی دەکەن کە بەدواداچوون بکات بۆ کێشەکانی یانەی هەولێرو دەنگیان بگەیێنێت، ئەویش بەڵێن دەدات لە سبەیەوە کار لەسەر داواکەیان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: یانەی هەولێر لە دۆخێکی خراپ دایە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا دەستەی کارگێڕییان نییە و کەس نازانێت داهاتووی ئەو یانەیە چی دەبێت، دوایین گورز، کە بەر هەولێر کەوت ڕۆیشتنی شێرکۆ کەریمی کاپتن و ئەستێرەی یانەکەبوو کە چووە زاخۆ، دوو ڕۆژ بەر لەئیستاش، ڕەوا یوسف و هەڵۆ فایەق، بە فەرمی یانەکەیان جێهێشت، ئەمەش نیگەرانی هاندەرانی یانەکەی لێ کەوتووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی سێ یاریزان سکاڵایان لەسەر یانەکە تۆمارکردووە، کە (ئوسامە رەشید و رێبین سولاقا و حوسێن جولی)ـن، ئەگەر ئەم سکاڵایە تا 2025-08-20 چارەسەر نەکرێت، ئەوا یانەی هەولێر ناتوانێت گرێبەست واژۆ بکات و یاریزان بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
یانەی هەولێر، کێشەیەکی گەورەتری هەیە، کە تا ئێستا دۆسییەی ڕێپێدان (تەراخیس)ـی نییە، بۆ وەرزی نوێ تەراخیسی پێشکەش بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق نەکردووە، لە کاتێکدا دەبوو بەر لە 20 ڕۆژ ئەم دۆسیەیە تەواو بکات و پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بکات، دوایین وادە بۆ ڕادەستکردنی دۆسیەی ڕێپێدان لە ڕۆژی 20ـی هەشتی داهاتوو دەبێت، کە خاڵێکی سەرەکی لەنێو ئەو دۆسیەی ڕێپێدانە ئەوەیە، نابێت هیچ یاریزانێک سکاڵای لەسەر یانەکە تۆمارکردبێت، وە یانەکە لە ڕووی دارارییەوە کێشەی نەبێت، ئەگەر ئەمە نەکەن، ئەوا بۆ خولی یانە پلە نایابەکان دادەبەزێنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
27 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان