ئاڤا نیوز
لەسەر داوای باوك و دایكان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بە هاوكاریی قایمقامییەتی شارەكە پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكەن و لەمەودوا لەناو هەموو پاس و تاكسییەكی هاتووچۆی قوتابیان كامێرای چاودێریی دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەشێك لە دایك و باوكانی قوتابیان سەردانیان كردین و داوایان كرد كە كۆنتڕۆڵی هاتوچۆی قوتابیان بكرێت هەر بۆیە پڕۆژەیەكمان سەبارەت هاتوچۆی قوتابیان بە پاس و تاكسی بە هاوكاریی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی سلێمانی پێشكەش كرد و پاشان لیژنەیەك بۆ وردەكاریی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە پێكهات و ئێستا لیژنەكە لە كۆتا خاڵی كاركردنییەتی و لە ڕۆژانی داهاتوو دەگاتە ئەنجام.
شێوازی جێبەجێ کردن: پرۆسەكە بریتییە لە: دانانی كامێرا و جی پی ئێس لەنێو هەموو ئەو پاس و تاكسییانەی لە سنووری سلێمانی هاتوچۆ بە قوتابیان دەكەن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سلێمانی كە ژمارەیان 1400 ناوەندی خوێندنە.
- بە هۆی سەرپێچیی بەشێك لە شۆفێرانی پاس و تاكسیی هاتوچۆی قوتابیانەوە لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڕووداوێكی دڵتەزێن ڕووی داوە هەروەها بەشێك لە شۆفێران ببوونە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و لەنێو كۆڵان و شەقامەكان دەسوڕانەوە و خەڵكیان هەراسان دەكرد.
- دیمەنی كامێراكان ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و قایمقامییەت و خودی دایك و باوكانەوە هەیە و دایك و باوكان دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیكەیشتنێكەوە سەیری منداڵەكانیان لەنێو پاس و تاكسییەكان بكەن و بزانن كە چەند خولەكە لەڕێگایە و چ كاتێك دەگاتەوە ماڵەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی نووسراوی بۆ سەرجەم قوتابخانەكان كردووە كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن گرێبەست لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەكی گواستنەوەی قوتابیان نەكەن تاوەكوو بڕیاری دانانی كامێرای چاودێری دەردەچێت، لەدوای بڕیارەكە دەتوانن گرێبەستەكان بكەن، بەڕێوەبەرایەتییەكە جەخت دەكاتەوە كە لە ساڵی نوێی خوێندن پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان