
دیمەنی وەرگرتنی مووچە لەڕێگەی ATMـەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بەڵام فەرمانبەرانی بەشێك لە وەزارەتەكان ئەوانەی بەشداری 'هەژماری من'ـن، دەتوانن ئەمڕۆ مووچەكانیان لە ئەی.تی.ئێمەكانەوە ڕابكێشن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-07-24، بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕەوانە کرد و هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند, لەماوەی سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت و خشتەی مووچەیشی بڵاو كردەوە.
زانیاریی پەیامنێر: عوبەید هەركی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەولێر، زانیاریی لە تیمی هەژماری من وەرگرتووە و ڕایگەیاند: جگە لە خانەنشینان، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی هەریەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی ئەوانەی كە لە هەژماری من تۆمار كراون دەتوانن مووچەكانیان لە ATM ڕابكێشن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی، ڕۆژی شەممە و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاش ڕۆژی یەكشەممە مووچەكانیان بە كاش وەردەگرن، بەڵام مانگانە بەشداربووانی هەژماری من دوو ڕۆژ پێشتر دەتوانن مووچەكانیان لە ATMـەکان ڕابكێشن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان