ئاڤا نیوز
یەکەمێکی پۆلی 12 لە گەرمیان گلەی لە هەوراز گۆڵپی هەیە کە لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا باسی نەکردووە و پەیامێکی تایبەتی بۆی هەبوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و باسکردنی ناو و ئەزموونی هەوڵدانی گەنجێکی گەرمیان، جێوار لوقمان ڕەشیدە، لە بەشی عیلمی پۆلی 12 بە ساڵی یەکەم کۆنمرەی 692ی هێناوە، دواتر پەیامێکی بۆ هەوراز گوڵپی ناردووە و دەڵێت: خۆشەویسترین بێژەرە لای من، تەنانەت کاتی تاقیکردنەوەکانیش من هەر سەر سەیری سەعات حەوتم دەکرد.
لێدوانی فەرمی: جێوار لوقمان ڕەشیدە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: دڵم ڕەنجاوە بەپێی پێوەری وەزارەتی پەرەوەردە من یەکەمم و کاک هەوراز باسی منی نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، هەر لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوت دا، باسی یەکێکی دیکە لە قوتابییە سەرکەوتووەکانی گەرمیان کرا بە ناوی ئەحمەد کەریم، کە دواتر لەلایەن کوردستان فاوندەیشنەوە ئاواتەکەی دەهێنرێتەدی و دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی فڕۆکەوانی بخوێنێت.
ئەحمەد کەریم بە ساڵی دووەم کۆنمرەی 694ی هێنابوو، بەرزترین نمرەیە لەسەر ئاستی گەرمیان، دوو پۆینت لە جێوار لوقمان زیاتر.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەوەردە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو پێوەرەمان ڕاگرتووە و ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش کاری پێ ناکەین، لای ئێمە شتێک نەماوە بە ناوی یەکەم و دووەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
25 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان