
شەڕی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا
ئاڤا نیوز
شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بەردەوامە و ڕووبەڕووبوونەوەی تووند و کوژرانی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە هەردوو دراوسێی تایلەند و کەمبۆدیا هێرشی تووند بۆ سەر خاکی یەکتری ئەنجام دەدەن، ناکۆکییەکی سنوورییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هیچ هێمایەک بۆ ڕاگرتنی ئەم گرژییانە نییە.
ژمارەکان وادەڵێن: وەزارەتی بەرگری کەمبۆدیا ڕایگەیاند، 13 کەس لە شەڕەکەدا کوژراون و 71 کەسیش برینداربوون، لەبەرامبەردا لە تایلەند ئاشکرای کرد ژمارەیان گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 20 کەس.
کاریگەری و لێکەوتەکان: باڵیۆزی کەمبۆدیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت "دەستبەجێ ئاگربەست" لەگەڵ تایلەند ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: فومتام وێچاتچای، سەرۆکوەزیرانی تایلەند بە وەکالەت هۆشداریدا، بەردەوامبوونی پەرەسەندنەکان دەبێتە هۆی بەرپابوونی جەنگ.
باکگراوند: گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دووبارە سەریان هەڵدایەوە، دوای ئەوەی تایلەند باڵیۆزی خۆی لە کەمبۆدیا کشاندەوە و ڕایگەیاند، کە نوێنەری کەمبۆدیا لە وڵاتەکەی دەردەکات، دواجار فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 16ـی سەر بە هێزی ئاسمانیی تایلەند، پێگەیەکی سەربازیی کەمبۆدیای بۆمباران کرد.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت