
دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئەو باڵەخانە بازرگانییەی 17ـی ئەم مانگە لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق ئاگری گرت و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا، شارەوانی کوت بڕیاری ڕووخاندنیدا بەهۆکاری ئەوەی بەکەڵکی نۆژەنکردنەوە نایەت و مەترسیش بۆ باڵەخانەکانی دەوروبەری دروستدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16 لەسەر 17ـی ئەم مانگە لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی پێنج نهۆمی کەوتەوە ئەویش بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، بەهۆیەوە زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، لەسەر ئەم ڕووداوەش پارێزگاری واست دەستی لەکارکێشایەوە و ژمارەیەک بەرپرسی پارێزگاکەش ڕەوانەی لیژنەی لێکۆڵینەوە کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی شارەوانی کوت ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری لە زانکۆی واست، باڵەخانە سووتاوەکەی کوت کەڵکی نۆژەنکردنەوەی نەماوە و بۆ باڵەخانەکانی دەوروبەریشی مەترسیدارە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتی شارەوانی کوت دەڵێت، کار بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان دەکەین بۆ ڕووخاندنی باڵەخانە سووتاوەکە، داواش لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان، نزیک شوێنی ڕووداوەکە نەکەونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
49 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان