
دیمەنی کاروانی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانی سووریا - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە شاری ئەلبوکەمالی سەر بە پارێزگای دێرەزوور، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا، "محەممەد حەمود ئەلئەمین"یان دەستگیر کرد کە بە "ئەندازیاری هەماهەنگی" نێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبی عێراقی و فیرقەی چوارەمی سەر بە ڕژێمی پێشووی سووریا دادەنرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی تایبەتدا لە شاری ئەلبوکەمال لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، "محەممەد حەمود ئەلئەمین"ـیان دەستگیر کرد کە بەڕێوەبەری نووسینگەی ئەمنی عەلەوی بووە لە شارەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەلئەمین بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە ئەمنییەکانی ناوچەکە دادەنرێت و ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە لە ئاسانکاری و هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازیی نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوارەمدا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەژموونە ئێرانەی کە پێشتر لە ئەلبوکەمالدا باڵادەست بوو. ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی گرژیی ئەمنییدا تێدەپەڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەر لە دوو هەفتە، هێزەکانی ئاسایش لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا کەسێکیان بە ناوی "شادی سەمەدی" دەستگیر کردبوو. سەمەدی کە خەڵکی درعایە، پێشتر سەرکردەی یەکێک لە گرووپەکانی "غەیس" بووە لەنێو فیرقەی چوارەمدا کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرا.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری، سەمەدی بەشداریی لە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی و کۆمەڵکوژیی بەڵگەدارکراودا کردووە، لەوانە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 2014 و هەروەها بەشداریکردنی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر پارێزگای درعا لە ساڵی 2018، تەنانەت دوای ڕێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن