فایلی خەڵک؛ سەدان کەس چاوهڕوانی دامهزراندنن له لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق
- هەواڵ
- 28 تەممووز
ئاڤا نیوز
نزیکەی 430 کەس لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە بۆ دامەزراندنیان لە لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە بێ وەڵام ماونەتەوە و داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە فۆڕمی داواکارییان پیشکەش کردبوو بۆ دامەزراندنیان لە لیوای 20ی هاوبەش بۆ ئەوەی بانگهێشت بکرێن بۆ ڕاهێنان، بەڵام تاوەکو ئێستا کەسیان وەڵامییان نەدراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردووە بۆ لە شوێندانان بووە، ئەو کەسانەی بۆ شوێنی ئەوانە بووە کە پێشتر ناویان بەهۆی کەموکوڕی مامەڵەکانیان لە ڕیزی لیوا هاوبەشەکان دەرهێنرابوو.
ناوی ئەو 430 کەسەمان بۆ وەزارەتی بەرگری بەرز کردووەتەوە، ئەوانیش ناردوویانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام هێشتا لەوێ ڕەزامەندی بۆ نەگەڕاوەتەوە، چونکە دەبێت شایستەی داراییان بۆ دابین بکرێت ئینجا ڕاهێنانیان پێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق دوو لیوای هاوبەشی لە پێشمەرگە و سوپا پێکهێنا بۆ ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە لە سنووری ماددەی 140.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت