کۆنگرسێمانێكی ئەمریکی: بە درۆن هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە
- هەواڵ
- 29 تەممووز

هەڵوێستی کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
جۆو ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێست وەردەگرێت و نووسیویەتی کە ئەم جۆرە هێرشانە ئەمەش قبوڵکراو نین.
چی ڕوودەدات: ماوەی مانگێکە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی دڕۆنی تووند دەبێتەوە، لیژنەیەکی باڵای ئەمنیی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر، دوێنی دووشەممە لە هەولێر کۆبوونەوە و لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕەخنەی لە بێ ئەنجامی لیژنەکانی پێشوو گرت و هۆشدارییەکی ڕاشکاوانەی دا کە ئەگەر ئەمجارەش هەوڵەکان بێ ئەنجام بن، هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەتا سەر بێدەنگ نابێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: جۆو ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە ئێکس ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان گفتوگۆم کردووە: بەداخەوە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هاوڕێ بە بەهاکانمان لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەدرێژەی نووسراوەکەدا ویڵسن وتی، بەداخەوە بە پارەی ئەو باجانەی بە بەغدا دەدرێت، میلیشیاکان پارەدار دەکرێن بۆ هێرشکردنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمریکا، هاوکات بە هاوکاریی ئێران کار بۆ تێکدانی سەقامگیری سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکەن، هەربۆیە ناکرێت چیتر ئەمە قبوڵ بکرێت، کار دەکەم بۆ ئەوەی بە فەرمی گرووپی میلیشیاکانی عێراق بخرێنە ناولیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، چیتر ئەمریکا هاوکاریی دارایی عێراق نەکات و ئەوانیش هاوکاریی میلیشیاکان نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن