وەزارەتی کارەبا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری کێشەی کەمی کارەبا لە هەندێک ناوچە دەکات
- هەواڵ
- 29 تەممووز

وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کەمی کارەبا لە هەندێک ناوچەی کوردستان دەکات
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا گفتوگۆی چارەسەری کێشەی کەمی کارەبا هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان دەکات، لە نێویشیاندا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە بەگوێرەی پێویست کارەبای نیشتمانیان بۆ دابین ناکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە گرفتی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروستبووە، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان شوکری، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤای گوت، "وەزارەتی کارەبا لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەشێکی ناوچەکان دەکات، ئەو ناوچانەی تاوەکو ئێستا پڕۆژەی ڕووناکیان پێنەگەیشتووە."
سەبارەت بە کارەبای سۆران گوتی، "لەڕێگەی لیژنەیەکەوە لە کۆنتڕۆڵی کارەبا، پشکی سۆران لە هەولێر جیادەکرێتەوە و بەشی خۆی بۆ دابین دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
46 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان