
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرخ، سوودانی فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە کرد کە چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتەکەی لەخۆدەگرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی کشتووکاڵی کەرخی بەغدای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی هەبووە لە شەڕ و پێکدادانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووی نێوان هێزەکانی پۆلیس و هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و بە ئەندامێتیی نوێنەرانی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و نووسینگەی سەرۆک وەزیران پێکدێت، بۆ وردبینی کردن لەو ناحەقیانەی کە بەرامبەر جووتیارانی ناوچەی دوڕە و دەورووبەری پارێزگای بەغدا کراون.
لیژنەکە دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەرزبکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر دژی هەر حاڵەتێکی دەستدرێژیکردن یان دەستبەسەراگرتنی نایاسایی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیاران.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 26-7-2025 لەسەر گۆڕینی بەڕێوەبەری فەرمانگەیەکی کشتووکاڵی لە بەغدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ژمارەیەک چەکداری لیواکانی 45 و 46ی حەشدی شەعبی ڕوویدا، ئەم دوو لیوایە ئەندامەکانی سەر بە حیزبووڵڵای عێراقی بوون و بەشێکیان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان