فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی گرفتی كەمئاوییان هەیە
- هەواڵ
- 30 تەممووز
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێكە دانیشتووانی بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی گرفتی كەمئاوییان هەیە، تەنانەت بە تانكەریش ئاو بەرناكەوێت. بەرێوبەری ئاوی سلێمانی لەمبارەیەوە دەڵێت، چارەسەری گرفتەکە، بەفیڕۆنەدانی ئاوە لە لایەن هاونیشتمانییانەوە.
کێشەکە چییە؟
جگە لەوەی ئاوی سەرەکی ماڵان نیە، بەڵام بەهۆی زۆری ئەو شوێنانەی كە گرفتی كەمئاوییان هەیە خواست لەسەر ئاوی تانكەر زۆر زۆر بووە و كەسێك ئەگەر بیەوێت تانكییەكی ئاو بكڕێت دەبێت چەند ڕۆژێك چاوەڕێ بكات.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کردووە، عەلی حوسێن کە شۆفێری تەنکەرە و قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت، ڕۆژانە خۆم بە تەنیا پێنج کرێ ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دەبەم.
دەشڵێت، "ئێمە 20 تەنکەرمان هەیە و مەجالمان نییە سەری خۆمان بخورێنین، چونکە سەرەی ئاو هێندە زۆرە، ئەگەر ئەمرۆ تەلەفۆنم بۆ بکەن بۆ ئاو، بەیانی یان دووبەیانی دیکە دەتوانم ئاویان بۆ ببەم".
لە هەمان کاتدا: فاتیح مستەفا كە خۆی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بووە و ئێستا خانەنشینە، دەڵێت "40 ساڵە شتی وام نەدیوە، هەرگیز سلێمانی ئەوەندە بێ ئاو نەبووە، لە دوێنێوە تەلەفۆنم بۆ 11 تەنکەر کردووە، وتوویانە فریا ناکەوین ئاوت بۆ بێنین".
لێدوانی فەرمی: بەختیار تاهیر، بەرێوبەری ئاوی سلێمانی بۆ ئاڤا میدیا وتی، چارەسەری گرفتی بێ ئاوی لە سلێمانی بەفیڕۆنەدانی ئاوە لە لایەن هاونیشتمانییانەوە، هەروەها ڕاکێشانی هێڵی سێیەمی ئاوی دووكان سلێمانی بەتەواوەتی گرفتەکە چارەسەر دەبێت.
وتیشی، تاوەکو ئێستا دەست نەکراوە بە راکێشانی ئیفرازی سێ و چاوەروانی ئەنجوومەنی وەزیرانین، چونکە ئێستا لە تەندەردایە و چاوەڕوانین لەم ساڵدا تەندەرینی بۆ بکرێت و دواتر بودجەی تایبەتی بۆ دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن