
عەلی میقداد، قوتابی لە قوتابخانەی ئیشق
ئاڤا نیوز
قوتابیێكی كورد لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتیی بیركاری بەشداری دەكات كە لە ئوستڕاڵیا بەڕێوەچوو، لەنێو بەشداربووانی 100 وڵات، پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە وڵاتی ئوستڕاڵیا، 66ـەمین ئۆلۆمپیادی بیركاریی نێودەوڵەتی (IMO) بەڕێوەچوو، عەلی میقداد، قوتابی لە قوتابخانەی ئیشق، توانی لەنێو بەشداربووانی 100 وڵات، پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت و مەدالیای برۆنزی لە مل كرا.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ سامی، بەڕێوەبەری گشتیی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی قۆناغی ئامادەیی لە سەرانسەری جیهان، پێشبڕكێ دەكەن بۆ گەیشتن بۆ كۆتاییەكانی ئۆڵۆمپیادی بیركاری كە هەر ساڵەو لە وڵاتێك بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ دوو قوتابیی كورد لەنێو شاندێكی پێنج كەسیی بوون كە نوێنەرایەتیی عێراق و هەرێمی كوردستانیان دەكرد، توانییان لەنێو ئەو 630 كەسە بن كە گەیشتنە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێكە و گەشتی وڵاتی ئوستڕاڵیایان كرد، لەنێو بەشداربووە كوردەكان عەلی میقداد، توانی لەنێو ڕكاربەری 100 وڵاتی دیكە، پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت.
زانیاریی زیاتر: ساڵی ڕابردووش كە ئۆڵۆمپیادی بیركاری لە بەریتانیا ئەنجامدرا، هەردوو قوتابیی عەلی و حاتەم میقداد، مەدالیای برۆنزیان لە ئۆلۆمپیادەكە مسۆگەر كرد.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان