ئیسرائیل بنکەیەکی سوپای سووریا بۆردومان دەکات؛ "بڕیاربوو بکرێتە بنکەیەکی تورکیی"
- هەواڵ
- 31 تەممووز

دیمەنی بۆردوومانی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
بۆ سێیەمجار لەم مانگەدا، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی سوپای سووریای لە پارێزگای لازقیەی ڕۆژئاوای وڵاتەکە بۆردومان کرد، دەوترێت بڕیاربوو ئەم بنکەیە بکرێتە بنکەیەکی تورکیا لە پارێزگا کەناراوییەی سووریا.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەدەوە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ئیسرائیل بەچڕی ژێرخانی سەربازی سووریای کردووەتە ئامانج و لە قۆناغی یەکەمدا توانای ئاسمانی وڵاتەکەی پەکخست، هاوکات ئیسرائیل مەرجی ئەوەشی داناوە کە هێزەکانی سووریا نابێت لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری وڵاتەکەیان نزیک ببنەوە، چونکە ئەو ناوچەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بارەگای لیوای 107 لە گوندی زاما لە دەوروبەری شارۆچکەی جبلەی پارێزگای لازقییە بۆردوومانکراوە، ئەوەش سێیەمجارە لەم مانگەدا ئەو بنکەیە دەکرێتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: پێشتر سەرچاوە ناوخۆییەکان و چالاکوانانی سووریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوەکردبوو، بنکەی سەربازی زاما ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە پارێزگا کەناراوەکانی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت