سەرۆك بارزانی لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان: تا عەقڵییەتی شۆڤێنی مابێت عێراق هیچ كات ناحەسێتەوە
- هەواڵ
- 31 تەممووز

دیمەنی سەرۆک بارزانی لەسەر ڕووفاتی بارزانییەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی بارزانی، لە 42ـەمین ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و لەمیانەدا دەڵێت ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەكانی تر بوو عەقلیەتی شۆڤینی و نكۆڵیكاری بوو كە بۆ هەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەهامەتی و دواكەوتن، بە داخەوە هێشتا هەندێ كەس هەن كە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەكەن.
وێنە گەورەکە: 31ـی تەممووزی 1983، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکی ڕێکخراودا، هەشت هەزار بارزانی لە مێردمنداڵ، گەنج، پیاو و بەساڵاچوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر دەستگیر کرد. دواتر بە شێوەیەکی کۆمەڵ ئەوانی بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق گواستەوە و لەوێ بە زیندوویی زیندەبەچاڵ کران.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت: لە درێژایی ساڵدا كەم ڕۆژ هەن یادی كارەسات و تاوان و زوڵمێك نەبێ كە لە لایەن حكومەتەكانی عێراق دەرهەق بە گەلی كوردستان نەكرابێت، 42 بەر لە ئێستا لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی 9 ساڵ هەتا پیرەمێردی 90 ساڵان بەزۆر ڕاپێچی بیابانەكانی باشووری عێراقی كردن و لەوێ دڕندانە كۆمەڵكوژی كردن
٠ ئەو تاوانە بەشێك لەو تاوانانە بوو كە بەسەر ڕۆڵەكانی گەلی كوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێنكردنی دوازدە هەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و بادینان و، كیمیانبارانكردنی هەڵەبجە و دەڤەرەكانی تری كوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆری هاووڵاتیانی كورد.
٠ ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەكانی تر بوو عەقلیەتی شۆڤینی و نكۆڵیكاری بوو كە بۆ هەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەهامەتی و دواكەوتن. بە داخەوە هێشتا هەندێ كەس هەن كە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەكەن.
٠ دەبێ هەموو لایەك بزانن هەتا ئەو عەقلیەتە مابێت، عێراق هیچ كات ناحەسێتەوە.
٠ لە یادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەم ڕۆژە سەختانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون.
٠ پێزانینم بۆ خۆڕاگریی كەسوكاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایك و ئافرەتە بارزانیانە هەیە كە ساڵانێكی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان چەشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان