ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 31 تەممووز
ژمارەیەک چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دژایەتیی توندی وڵاتەکەی بۆ پرۆژەیاسایەک لە عێراق ڕاگەیاند کە هەوڵ دەدات گرووپە چەکدارەکان زیاتر بە دامەزراوەیی بکات. هۆشداری دا کە تێپەڕاندنی ئەو یاسایە هەنگاوێکی یەکجار بێ سوود دەبێت و پێچەوانەی سەروەریی ڕاستەقینەی عێراقە.
وێنە گەورەکە: لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرگریی لە پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی کرد و ڕایگەیاند کە پڕۆژەیاساکە بەشێکە لە هەوڵێک بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە چەک تەنها بە دەستی دەوڵەتەوە بێت.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەمریکا بە توندی دژایەتیی هەر پرۆژەیاسایەک دەکات کە لەگەڵ ئامانجەکانی هاوکارییە ئەمنییە دوو قۆڵییەکانمان و هاوبەشیمان یەکناگرێتەوە و پێچەوانەی بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییە هەبووەکانی عێراق و سەروەریی ڕاستەقینەی عێراقە."
وتیشی، پرۆژەیاساکە ئەو گرووپە چەکدارانە بە دامەزراوەیی دەکات کە پەیوەستن بە قەوارە تیرۆستی و سەرکردەکانیان، بەوانەشەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و کارمەندانی ئەمریکایان کوشتووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژەکە نیگەرانیی قووڵی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر ڕۆڵی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کە لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدا کاردەکەن و گوتی: "ئەم گرووپانە، هەندێکیان لەلایەن ئەمریکاوە وەک گرووپی تیرۆرستی ناسێنراون، بەردەوامن لە چالاکییە نایاسایی و تێکدەر و توندوتیژەکانیان کە سەروەریی عێراق تێکدەدەن و هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن.
لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە هاوبەشەکانی لە سەرتاسەری عێراق کە کار دەکەن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر، فیدراڵی و خاوەن سەروەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەمریکا چەند جارێک بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و تێکەڵکردنیان بە هێزە ئەمنییەکان لە عێراق کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن