دیمەنی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان - لۆگۆی نەتەوە یەکگرتووەکان - کێلگەیەکی نەوتی -
ئاڤا نیوز
پرسی هێرشی تیرۆرستیی لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان، لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ باس دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە بارەگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، كۆبوونەوەی سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان بەڕێوەچوو، شاندی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نێویشیاندا د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، لەو كۆبوونەوەیە بەشدار بوو، وتارێكی پێشكەش كرد.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا لەمیانی وتارەكەیدا، ئاماژەی بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هەرێمی كوردستان دا كە میلیشیاكان بە درۆنی بۆمبڕێژكراو، ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی دامەزراوە نەوتییەكان بەئامانج دەگرن، بەهۆیەوە كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی سووتەمەنی دروستكرد و زیانی ئابووریی بەدوای خۆیدا هێنا.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكرد، سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی چەك تەنها بە دەستی دەوڵەتەوە بێت، كەچی تا ئێستا گرووپە چەكدارەكان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان