سەرۆک بارزانی: بە کەمتر لەوە رازی نابین کە دەستوور بە گەل و هەرێمی کوردستانی داوە
- هەواڵ
- 4 ئاب

سەرۆک بارزانی و كریستیەن هۆهمەن، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
لە کاتی ماڵئاوایی باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، سەرۆک بارزانی بە باڵیۆزی وتووە، ئێمە دەمانەوێ دەستوور جێبەجێ بکرێت، ئێمە شتێکی زیاتر لە چوارچێوەی دەستوورمان داوا نەکردووە، بەڵام بە کەمتریش لەوە رازی نابین کە دەستوور بە گەل و هەرێمی کوردستانی داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە كریستیەن هۆهمەن، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و ئاڵبێرت ڤۆن ویتكێ، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کرد و سەردانەکە دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هۆهمەن بوو لە ئەرکی باڵیۆزی. سەرۆک بارزانی، سوپاسی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپای کرد لەو پاڵپشتیانەی لە قەوارەی هەرێمی کوردستانییان کردووە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا وتی، "گەڕانەوە بۆ پڕەنسیپەکانی تەوافق و تەوازن و شەراکەت باشترین چارەسەرە و ئێمە دەمانەوێ دەستوور جێبەجێ بکرێت".
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، سەرۆک بارزانی وتی، "دوای کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێگەیشتنی باشتر هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و ئومێدەوارین پێش هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت".
لەلایەکی دیکەوە: كریستیەن هۆهمەن، سوپاسی و پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبووە، هاوکات پشتیوانی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپای بۆ پێگەی دەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، بوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان پەیامێکە دەبێت قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزگاری و بەرگری لێبکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: باڵیۆزی ئەڵمانیا باسی ئەو سەرکەوتنانەی کرد کە هەرێمی کوردستان لە ژێرخانی ئابووری و ئارامی و سەقامگیری بەدەستیهێناوە، ئومێدی خواست هەمان پێشکەوتن و سەقامگیری لە شوێنەکانی دیکەی عێراقیش بێتەدی، هاوکات كریستیەن هۆهمەن وتی، ئەو نموونە بەرچاوەی لە بوارە خزمەتگوزارییەکاندا لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە کایەوە بە تایبەت لە پرسی ئاو و کارەبا، لە عێراقیش هەمان ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت