
ئەو هاونیشتمانییەی ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، پێشمەرگەیەک لە کاتی کارکردندا لە باخەکەی خۆیدا بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: ڕائید ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕاگەیێندراوێکدا ناسنامەی قوربانییەکەی ئاشکرا کرد کە ناوی بە "سەرتیپ مەحموود عەلی" تەمەن 38 ساڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ڕووداوەکە کاتژمێر نۆی شەو لە نزیک بازگەی زەمەقی ڕوویداوە. ناوبراو لەنێو باخەکەی خۆیدا سەرقاڵی پاککردنەوەی حەوزێکی ئاو بووە بە ئامێری کارەبایی غەسل، کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد کە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سیروانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەی وردتر لەوبارەیەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت