
دیمەنی یەکێک لە بەندەرەکانی تەرتووسی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پیلانێکی تیرۆریستی بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەی "مار ئیلیاس" لە پارێزگای تەرتووس لە ڕۆژئاوای وڵات پووچەڵ بکەنەوە و دوو کەس لە ئەنجامدەرانی پیلانەکە دەستگیر بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، زانیاریی هەواڵگریی ورد گەیشتبووە فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای تەرتووس، کە "ژمارەیەک لە پاشماوەکانی سەربە ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد" پیلانێکیان بۆ تەقاندنەوەی کڵێسای مار ئیلیاس لە گوندی خەریبات ئامادە کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولعال محەممەد عەبدولعال، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای تەرتووس، ڕایگەیاند "دوای بەدەستگەیشتنی زانیارییەکان، یەکە تایبەتەکانی کۆماندۆ ئۆپەراسیۆنێکی خێرایان لە ناوچەکە ئەنجامدا."
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتوو بوون لە پووچەڵکردنەوەی تەواوەتی پیلانەکە و دەستگیرکردنی دوو کەس کە بەشداربوون لە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت