وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: 26 هەزار سەربازمان بەهۆی جەنگی غەززە تووشی نەخۆشی دەروونی بوون
- هەواڵ
- 6 ئاب

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەگەڵ بەردەوامی جەنگی غەززە بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵ، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە هەزاران سەربازی وڵاتەکەی بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگەکەوە تووشی کێشەی دەروونی بوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لە زیادبوونی ڕێژەی خۆکوژی لەنێو ڕیزەکانی سوپادا دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین ڕاپۆرت لەبارەی دۆخی دەروونی سەربازانی ئیسرائیلەوە بڵاوکراونەتەوە کە ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن کردووە. لە وەڵامی ئەم ڕاپۆرتانەدا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە کە سەربازەکانیان لە دۆخێکی دەروونی نالەباردا شەڕ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا، 26هەزار سەربازمان تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون و 80 هەزار سەربازی دیکەش بەهۆی برینەکانیانەوە چارەسەر وەردەگرن."
کاتز هەروەها وتی: "خۆکوشتن لەناو سوپای ئیسرائیلدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بووەتە ئاڵنگارییەکی گەورە لەبەردەمماندا. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ژمارەی پزیشکانی دەروونی لەناو ڕیزەکانی سوپادا دوو هێندە زیاد دەکەین."
ئەمەش بزانە: ئەو نەخۆشییە دەروونییەی کە زۆربەی سەربازەکانی ئیسرائیل تووشی بوون، بریتییە لە "پۆست تڕۆماتیک سترێس دیسۆردەر" (Post-Traumatic Stress Disorder - PTSD)، کە بەهۆی فشاری دەروونی زۆرەوە دروست دەبێت.
لەلایەکی دیکە: بەپێی ماڵپەڕی "هائارێتز" تەنها لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا، حەوت سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی کێشەی دەروونییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جەخت لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە: "بڕیاری کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی غەززە دەدەین و چیتر حەماس شوێنی لە غەززە نابێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت