مامۆستایەکی خانەنشینی زانکۆ دوای چەند ڕۆژێک لە مردنی تەرمی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 7 ئاب

باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
دوای چەند ڕۆژێک لە مردنی تەرمی مامۆستایەکی خانەنشینی زانکۆ لە ماڵەکەی خۆی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی 99ـی زانکۆی شاری هەولێر مامۆستایەکی خانەنشینی زانکۆ لە ماڵەکەی خۆی مردووە، بەڵام تا ئەو کاتەی تەرمەکەی بۆنی نەهاتووە کەس بە مردنەکەی نەزانیوە.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین بە ئاڤای گوت: گەزەنگ کامل مەجید، مامۆستای خانەنشینی کۆلێژی زانست بەشی کیمیا لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دواییکردووە.
زانیاریی پەیامنێر: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا گوتی تا ئەو کاتەی تەرمەکەی بۆنی نەهاتووە کەس هەستی بە مردنی ئەو مامۆستایە نەکردووە، ئەمڕۆش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
زانیاریی زیاتر: گەزەنگ کامل مەجید، لە دایکبووی 1954، بڕوانامەی ماستەری هەبووە، مامۆستا بووە لە بەشی کیمیای کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەددین، سێ ساڵ لەمەوبەر هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە و منداڵیان نەبووە، مامۆستا گەزەنگ لە دوای مردنی هاوسەرەکەی، بەتەنیا ژیاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت