
تیمی چاودێریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە"ی هەڵوەشاندەوە، هۆکاری بڕیارەکەش بۆ کشانەوەی ڕەوتی حیکمە لە هاوپەیمانییەکە دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، کۆمسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە"ـی هەڵوەشاندەوە کە لە (عەسائیب ئەهلی حەق، سادیقوون و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی) پێک هاتبوون.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی نووسراوەکە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە ڕێنماییەکانی هاوپەیمانێتی و یەکگرتنی پارتە سیاسییەکان ژمارە چواری ساڵی 2023، بەهۆی کشانەوەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە هاوپەیمانییەکە، کۆمسیۆن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە"ی دا.
باکگراوند: پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەو حیزب، هاوپەیمانێتی و لیستی کاندیدە تاکە کەسییەکان کە خواستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی 11دا هەیە، دەتوانن تا کۆتایی دەوامی ڕۆژی 20-5-2025 سەردانیان بکەن و خۆیان تۆماربکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت