
دیمەنی خەڵکی غەززە لەناو وێرانەی شارەکەیان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) هۆشداریی دا ئیسرائیل لە داگیرکردنی شاری غەززە باجێکی گەورەی دەبێت و شکستی پێدەهێنن، هاوکات ڕاشیگەیاند، مەترسی بۆ سەر یەک ملیۆن کەس لە شارەکە دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی هەینی، کابینەی جەنگیی ئیسرائیل پلانی بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی بۆ داگیرکردنی شاری غەززە پەسەند کرد، بزووتنەوەی حەماس بە تووندی ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە و دووپاتی کردەوە شکستی پێدەهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) هۆشداریی بە ئیسرائیل دا؛ "ئەم سەرکێشیی تاوانکارییە باجێکی زۆری دەبێت، وەک پیاسەکردن لە پارکدا نییە، گەلەکەمان خۆڕاگرن بەرامبەر بە شکست یان خۆبەدەستەوەدانەوە، پلان و تەماح و وەهمەکانی نەتانیاهۆش بە شێوەیەکی نەگبەتانە شکست پێ دەهێنن."
بڕیارەکە بەمشێوەیەیە: بەگوێرەی پلانەکەی نەتانیاهۆ، سوپای ئیسرائیل دەست بە گەمارۆدانی ئەو ناوچانەی پێشتر نەچووەتە ناویەوە دەکات و دواتر پێشڕەوی بۆ ناوەوە دەکات بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززە و لە ئەنجامدا خەڵکی ئەو ناوچانە ئاوارەی ناوچەکانی باشووری کەرتەکە دەبن.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی جەنگی غەززەدا، سوپای ئیسرائیل جگە لە ناوچە بچووکەکان هەموو شاری غەززەی داگیرکرد، چەند مانگێک لەوێ مایەوە، دواتر لە مانگی نیسانی 2024ـدا دوای ئەوەی وێرانبوونی ژێرخانی حەماسی لەو شارەدا ڕاگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکانی شارەکە کشایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت