
وێنەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا لێکۆڵینەوە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو خولەی دانوستانانە دەکات کە بڕیارە لە پاریس لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕێوەبچێت. هۆکاری ئەم هەڵوێستە دەگەڕێنێتەوە بۆ "جدی نەبوونی هەسەدە" لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 8ـی ئاب، کارەکانی کۆنفرانسی "یەکڕیزیی هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" لە شاری حەسەکە کۆتایی هات. جەخت لەسەر پێویستیی داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراتی و سیستەمێکی لامەرکەزی کرایەوە کە ماف و بەشداریی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سووریا مسۆگەر بکات و ڕێگە بۆ دادپەروەریی گواستنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان خۆش بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکومی لە دیمەشق کە قسەی بۆ ئەنادۆڵی تورکی کردووە، ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوەی هەسەدە بە "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" دادەنێن و ئەگەر هەسەدە پلانێکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئازار پێشکەش نەکات، ئەوا دیمەشق ئامادەیە دانوستانەکانی پاریس هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی 10ی ئازار، کە لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە واژۆ کراوە، لەسەر تێکەڵکردنی هەسەدە و دامەزراوەکانی "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر"ـە بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر" ئاشکرای کردووە کە تورکیا فشاری لەسەر دیمەشق دروست کردووە بۆ پاشەکشەکردن لەم دانوستانانە، کە لەلایەن ئەمریکا و فەرەنساوە پشتیوانی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت