
ژمارەیەک سەربازی سوپای کەنەدا لەسەر تانکێک دانیشتوون
ئاڤا نیوز
حکومەتی کەنەدا پاکێجێکی نوێی خەرجی سەربازی بە بڕی ملیارەها دۆلاری ڕاگەیاند و پلانی حکومەتەکەی بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ تەرخانکردنی 2٪ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بواری بەرگری لەمساڵدا پشتڕاستکردەوە.
وێنە گەورەکە: وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ زیادکردنی بودجەی بەرگری وڵاتەکەیان ئەمەش بۆ ئامادەبوونی توانا سەربازییەکانیان لەبەرامبەر هەر ئەگەرێکی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، ئەو سیستمە نێودەوڵەتییەی کە دوای جەنگی جیهانی دووەم دروستکرا و دوای جەنگی سارد دووبارە داڕێژرایەوە، لەژێر فشارێکی گەورەدایە و سوپای کەنەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکە دەبنەوە، بەپێی پێویست ئامادە نییە.
ئاماژەی بە ئەگەری دەستدرێژییەکانی ڕووسیا کرد کە سەروەری کەنەدا لە ناوچەی جەمسەری باکوور دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها ئەمریکای بەوە تۆمەتبارکرد ڕۆڵێکی نادڵنیایی لە پاراستنی ئاسایشی جیهان دەگێڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەنەدا بڕی دوو ملیار دۆلاری بۆ زیادکردنی مووچەی سەربازانی تەرخانکردووە، کە بەشێوەیەکی بەرچاو و بەڕێژەی 20٪ی مووچەی سەربازەکانی لەخۆدەگرێت.
ئەوەش بزانە: ئەم هەنگاوەی کەنەدا لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کردبوو کە پابەندبن بە خەرجکردنی 5٪ی کۆی بەرهەمی ناوخۆییان بۆ بواری بەرگری و هۆشداریشی دابوو کە ئەمریکا ڕەنگە ئەو وڵاتانە نەپارێزێت کە بودجەی پێویست بۆ سوپاکانیان تەرخان ناکەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت