
چەکدارێکی سوپای سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی، حكومەتی دیمەشق داواكاریی جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی لە ڕۆژئاوای كوردستان، بە پێشهاتێكی مەترسیدار دەزانێت و وەك كاردانەوەیەكیش بەرامبەر ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتیی پێكهاتەكان كە لە شاری حەسەكە كرا، بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی ڕاگەیاند كە بڕیاربوو لە پاریس بكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی هەینی 8-8-2025، کۆنگرەی یەکێتیی پێکهاتەکان لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو، کە نوێنەرانی پێکهاتەکان بەڕێژەیەکی فراوان بەشدارییان تێدا کرد، لە کۆنگرەکەدا لایەنە بەشدارەکان داوای سیستەمی لامەرکەزییان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لە سووریای نوێدا کرد.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لەبەرامبەر داواكاریی سیستمی لامەركەزی بۆ ناوچەكانی ژێر حكومڕانی كورد، دیمەشق بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی لە دانووستانەکانی پاریسی ڕاگەیاند و هێرشێکی تووندی کردە سەر "هێزەکانی سووریای دیموکرات" (هەسەدە) لەسەر بەستنی کۆنفرانسەکەی ئەم دواییەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتنی 10ی ئازار" و "هەوڵێک بۆ ژیانەوەی سەردەمی ڕژێمی پێشوو" ناوی دەبات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەشداربووانی کۆنگرەی "یەکێتی پێکهاتەکان" لە حەسەکە جەختیان لەوە کردەوە، فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، مانای "سەرچاوەی هێز و سامانە، نەوەک هەڕەشە"، داوای پێداچوونەوەیان بە دەستووری ئێستای وڵاتەکە کرد، کە پێیان وایە "ئاواتی سوورییەکان بۆ ئازادی و شکۆمەندی ناهێنێتە دی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت