
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نیگەرانییەکان لەدوای بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە زیاتر بووە بەهۆی ئەمەشەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سبەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر پرسی غەززە ئەنجام دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمان پێکردنی سوپای وڵاتەکەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری غەززە، لە سەرانسەری جیهاندا نیگەرانی بەدوای خۆیدا هێنا هۆشداریش لەبارەیەوە دەدرێت کە دۆخەکە بەرەو ئاستێکی خراپ دەبات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر دۆخی غەززە ئەنجام دەدات، کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنەکەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی ئەم ڕێوشوێنە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاوارەکردنی زۆرەملێ و کوشتن و کوشتاری بەکۆمەڵی زیاتر کە ئازاری فەلەستینییەکان لە غەززە زیاتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت