
شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
قەتەر و ئەمریکا نێوەندگێریی دانوستانەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەکەن، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە هەر یەک لە نێردەی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەمبارەیەوە لە ئیسپانیا کۆببنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ـی ئەمریکی لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکرد، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ شەممە، لە ئیسپانیا، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەکسیۆس، قەتەر و ئەمریکا سەرقاڵی داڕشتنی پێشنیازێکن بۆ ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە کە لەماوەی دوو هەفتەدا بخرێتە بەردەم بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل. ئاماژەیان بەوەشکردووە، ناکۆکیی نێوان هەردوولا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە هێشتا "گەورەیە" و باس لە ڕێککەوتنی کۆتایی لەم کاتەدا "بێسوودە".
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی هێرشکردن و داگیرکردنی شاری غەززە لەنێو کەرتی غەززە دەستبەجێ جێبەجێ ناکرێت، هەروەها هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە دانەنراوە، ئەمەش دەرفەت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی دەڕەخسێنێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەکسیۆس دەڵێت؛ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرگای بە کراوەیی هێشتووەتەوە بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە، ئەگەر دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەست پێبکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت