
محەممەد گرێگەع و ئەنەس ئەلشەریف، پەیامنێرانی جەزیرە. وێنە؛ کەناڵی جەزیرە
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی خێمەی ڕۆژنامەنووسانی کرد لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە، لە ئەنجامدا ئەنەس ئەلشەریف و محەممەد گرێگەع پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی جەزیرەی قەتەری و دوو کامێرامانی کەناڵەکە و کامێرامانێکی دیکە گیانیان لەدەستدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە، حەوت کەس کە پێنجیان ڕۆژنامەنووس بوون لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر خێمەکەی ڕۆژنامەنووسان گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای بۆردوومانەکە سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە ئەنەس ئەلشەریف ڕایگەیاند: تیرۆریستێك بوو بە بەرگی ڕۆژنامەنووس لە کەناڵی جەزیرە.
زانیاریی زیاتر: کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، لەپاڵ گیان لەدەستدانی هەردوو پەیامنێرەکەی ئەنەس ئەلشەریف و گرێگەع هەر یەکە لە ئیبراهیم زاهیر و محەممەد نۆفەل کامێرامانانی کەناڵەکە لە بۆردوومانکە گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی حکومەتی خۆجێی کەرتی غەززە لە سەرەتای جەنگی غەززە لە مانگی 10ـی ساڵی 2023ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ 237 ڕۆژنامەنووس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون، جگە لە برینداربوونی 400 ڕۆژنامەنووس لە کەرتەکە و دەستگیرکردنی 40ـی دیکە لەلایەن ئیسرائیلەوە. بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنووسی و مافەکانی مرۆڤ.
لە بەرامبەردا، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە لە ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئیسرائیل لایەنی کەم 180 ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینیی لە سەرەتای جەنگەوە کوشتووە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەریەک لە وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە باشتکردن و پاراستنی مافی ئازادی ڕا، یانەی ڕۆژنامەنووسیی ئەمریکا و لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان هاوخەمیی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەربڕی و سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانیان کرد.
لە لایەکی دیکەوە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی لەسەرووی هەموویانەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان کرد، ئەم تاوانە سەرکۆنە بکرێت و هەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و عورفە مرۆییەکان، هەروەها لێپرسینەوە لەگەڵ سەرکردەکانی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت