بەر لە مانگی 10 سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری شارەوانییەکانی هەولێر زەوی وەردەگرن
- هەواڵ
- 13 ئاب
زەویی ئامادەکراو - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری پێنجەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت، نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن. بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەڵێت، پێش مانگی 10ی ئەمساڵ سەرجەم سوودمەندبووان لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر زەوی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: 42 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، 35 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون و زیاتر لە 10 هەزار و 500 کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەوییەکانیان بۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو 14 هەزار فەرمانبەری دیکە لە سنووری قەزای بنەسڵاوە، ناحییەکانی دارەتوو و کەسنەزان تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەکرێت، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ دابەشکردنی نزیکەی دوو هەزار پارچە لە سنووری ناحییەی شەمامک دەکەین."
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، پێش مانگی 10ی ئەمساڵ سەرجەم سوودمەندبووان لە سنووری هەر 35 قەزا و ناحییەکەی هەولێر تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 27-3-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری ڕاگەیاند، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت