
لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا هەوڵەکان لە واشنتن چڕبوونەتەوە بۆ ناساندنی "ئیخوان موسلمین" وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، ئەم پرسە مشتومڕ و نیگەرانیی لەسەر چارەنووسی ئەو حیزبە ئیسلامییانە دروستکردووە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن و لە ڕووی فکرییەوە نزیکایەتییان لەگەڵ ڕەوتی ئیخوان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردوو، تێد کروز، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە کۆنگرێس کرد بۆ ئەوەی ئیخوان موسلمین وەک گروپێکی تیرۆریستی بناسێنرێت. کروز هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئیخوان "پشتیوانی لە ڕێکخراوی حەماس دەکات" و بە "مەترسییەکی جددی لەسەر بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا"ـی دانا.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە پرۆسەیەکدایە بۆ دەستنیشانکردنی 'ئیخوان موسلمین' وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، گوتیشی: "ئەم پرۆسەیە درێژ و ئاڵۆزە، بەڵام یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی ئەمریکا."
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە کە بڕیارەکە هەموو لقەکانی ئیخوان ناگرێتەوە و وتی: "بەردەوام پێداچوونەوە بە گرووپەکاندا دەکەین. ئاشکرایە کە لقی جیاوازی ئیخوان موسلمین هەیە، بۆیە دەبێت هەر لقێک بە جیا دەستنیشان بکرێت کە کامەیان لایەنگری تیرۆرن."
لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئەمریکا و کاریگەری لەسەر حیزبە ئیسلامییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "سەبارەت بە ئێمە، مادام ئەو حیزبانە لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون، هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و دەتوانن چالاکییەکانی خۆیان بەوپەڕی ئازادییەوە ئەنجام بدەن."
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا پەیوەندیی بە سەرچاوەیەکی باڵاوە کرد لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان. سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە و وتی: "ئێمە ناومان یەکگرتووی ئیسلامییە و هیچ پاشگرێکی 'ئیخوان' بە حیزبەکەمانەوە نییە. ئێمە حیزبێکی فەرمیین و لە کۆمیسیۆن خۆمان تۆمارکردووە و لە چوارچێوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا کار دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن