
تەوقەی نێوان ترەمپ و پووتین
ئاڤا نیوز
دواجار لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین لە ئەلاسکا بەڕێوەچوو، ترەمپ پووتینی بەدڵبووە و ئامۆژگاریش زێلێنسکیش دەکات و دەڵێت: ڕێککەوتن نزیکبووە و زێلێنسکی دەبێت ڕازی بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بەڕێوەچوو، ترەمپ لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە و ستیڤ وتیکۆف، نێردەی تایبەتی خۆی بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد و لایەنی ڕووسیش هەر یەکە لە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و یوری ئۆشانکۆڤ، یاریدەدەری پووتین بەشدارییان کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پووتین 10 لەسەر 10 ـی پێدەدەم، لە پێوەری یەک بۆ 10ـیەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ترەمپ وتیشی، دانوستانم لەگەڵ پووتین کردووە لەسەر ئەو خاڵانەی کە بریتین لە ناتۆ، ڕێوشوێنی ئاسایش و خاک، ترەمپ دەشڵێت، “پێموایە ئێمە زۆر نزیک بووین لە گەیشتن بە ڕێککەوتن" ئامۆژگاری ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کرد کە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لە ئۆکراینا ئەنجام بدات. وتیشی: ئامۆژگاریم بۆ زێلێنسکی ئەوەیە ڕێککەوتن بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت