
خێزانێکی غەززە بەهۆی شەڕەوە ئامادەکاری دەکەن شارەکە چۆڵ بکەن
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکانی بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی کەرتی غەززە لە ناوچەکانی شەڕەوە بەرەو باشوور، ئەم پڕۆسەیە لە سبەی یەکشەممەوە دەست پێدەکات.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە سێ ساڵ و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون و نزیکەی دوو ملیۆنی دیکەش ئاوارەبوون. ئێستا ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی دانیشتووانی کەرتەکە بەرەو باشوور بگاوزێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی گواستنەوەکە لە سبەی یەکشەممەوە، ئەمەش بۆ پاراستنی ئاسایشی دانیشتووانی غەززەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەدا کە دابینکردنی خێوەت و کەلوپەلی حەوانەوە بۆ دانیشتووانی کەرتەکە دەست پێدەکاتەوە. هەروەها ڕوونیکردەوە، گواستنەوەی ئەم کەلوپەلانە لەڕێگەی دەروازەی "کەرەم ئەبو سالم" و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکانەوە دەبێت، دوای ئەوەی لەلایەن کارمەندانی دەروازە وشکانییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلەوە پشکنینی وردی بۆ دەکرێت.
ئەدرەعی جەختی لەوەش کردەوە، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی یەکەی هەماهەنگی کاروباری حکومەت لە ناوچەکاندا، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەپێی حوکمەکانی یاسای نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت