ڤالا فەرید: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان لە دەستپێکی کارەکانمان دەبێت
- هەواڵ
- 17 ئاب
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە مانگی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت دەستەی سەرۆکایەتی و لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان لە دەستپێکی کارەکانمان دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکبوونەوەتەوە و ڕێککەوتوون مانگی داهاتوو پەرلەمان دەستبەکار بێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای گوت: لیژنەی دانوستانی هەردوولا ڕێککەوتووین مانگی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بکرێت، یەکەم ڕێکاری کاری پەرلەمانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت، دواتریش لیژنە هەمیشەییەکان پێکدەهێنرێن، دواتر پەرلەمان دەست بە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی تری دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: نیشتمان مستەفا ناوپردانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاڤای گوت: بەئەگەری زۆرەوە مانگی داهاتوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
زانیاریی زیاتر: پارتی و یەكێتی لیژنەی تایبەتیان بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت هەیە، دوو تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، یەكێكیان بریتییە لە چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی تازە و ئەو بنەمایانەی كە لەسەری پێكدەهێنرێت، لیژنەكان لەسەر سەرجەم بنەماكان ڕێككەوتوون، ئەوەی دەمێنێتەوە پۆستەكانە بە شێوازێك بێت هەموو لایەكمان تێیدا بەشدار بین، بەپێی ئەو ناوەڕۆكەی لە ڕاگەیێنراوی هاوبەشی دوو ڕۆژی ڕابردووی پارتی و یەكێتیدا هەیە، ئومێد هەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت. د. ڤالا فەرید وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن