ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمبارانی ئەمساڵەوە، ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەمەش قەیرانی دابینیکردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ شارەکە دروستکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: قولەی ڕانیە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سەنتەری قەزاکە، هاوشێوەی هەموو سەرچاوە ئاوییەکانی دیکەی کورستان، ئەم قولەیەش ڕووبەڕووی دابەزینی ئاستیی ئاو بووەتەوە و گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە.
زانیاریی زیاتر: 60% دانیشتوانی ڕانیە کە دەکاتە 13 هاوبەش پشت بە ئاوی ئەم قولەیە دەبەستن بۆ خواردنەوە، ئێستا لەماوەی 48 کاتژمێردا تەنها 25 خولەک ئاو بەسەر ماڵەکانی ئەو قەزایە دابەش دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئاوی خواردنەوە لەو ناوچەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانیشتوانی ڕانیە ئێستا داوا دەکەن، پڕۆژەی ئاوی دەربەند تەواو بکرێت کە ماوەی 20 ساڵ بە تەواو نەکراوی جێهڵدراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب