
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت، نەیارەکانی بۆ شکاندنی کەسایەتیی پەنا بۆ هەموو بەڵگەیەکی دروستکراو و ساختە دەبەن و ئەوەی ئێستا بەرامبەری دەکرێت بەکارهێنانی هەموو تواناکانی دەوڵەتە لە دژیی لەلایەن نەیارەکانییەوە، بۆیەش داوا لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات بەپەلە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکات.
وێنە گەورەکە: کەسێک بەناوی لیوا زیا موسەوی کە پێشتر بەڕێوەبەری گشتی بووە لە دەزگای هەواڵگریی عێراق، لەم ڕۆژانەدا چەند زانیارییەک بەناوی ئەو لەسەر کازمی و هاوسەرەکەی بڵاو کرانەوە کە دەوترێت لوبنانییە، تیایدا تۆمەتبار دەکرێن بە پێدانی پارە بە حیزبێکی لوبنانی، پێدانی پڕۆژە بە کۆمپانیایەکی لوبنانی و کڕینی موڵک لەو وڵاتە لە دەرەوەی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لەگەڵ دەیان تۆمەتی دیکە بۆ سەر کازمی و هاوسەرەکەی.
نووسراوی فەرمی: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە نامەکەیدا کە ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقی کردووە، ئاماژەی بەوەشداوە هەموو ئەو هەواڵانەی بەناوی ئەو بەرپرسەی دەزگای هەواڵگری بڵاو دەکرێنەوە دروستکراون و تیایاندا ناوی زۆر بەرپرس و فەرمانبەری فەرمی دەوڵەت دەهێنرێت، نەیارەکانیشی بەم جۆرە کارانەیان وڵات بەرەو تونێلێکی تاریک دەبەن.
کازمی داواشی لە سەرۆککۆمار کردووە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو تۆمەتانە بکات کە ئاڕاستەی دەکرێن، چونکە ئەوەی بەرامبەری دەکرێت هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو بەها کەمە دیموکراسییانەشی کە لە وڵاتدا ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت