
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری هۆتێل لالەزار و شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و داوایان لێ كرد خۆی و چەند كەسێكی دیكەی نزیك لێی ڕادەست بكات، ئەمەش بەپێی بڕیاری دادوەر، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبوو بەمە و دواجار كاتژمێر (3:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێكرد و دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی بەرپرسی هێزی دووپشكی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كران و لە ئەنجامی شەڕەكەش سێ كەس لە هێزە ئەمنییەكان كوژران و زیاتر لە 15 كەسیش لە هەردوو لا بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سلێمانی دەکەین کە بۆ سەقامگیری و ئارامی عێراق و سەلامەتی هاووڵاتیانمان زۆر گرنگن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە؛ کونسوڵخانەی گشتیمان لە هەولێر هەوڵی گەیشتن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڕێککاری پێویست بۆ هاووڵاتییانمان دەگیرێتەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت