
لۆگۆی کەناڵی زووم. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکردنی هێرش بۆسەر لالەزار، دامەزراوە میدیاییەکانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کرایەسەر.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی زووم، کە دەکەوێتە نهۆمی دەیەمی باڵەخانەی (ئێن) لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازەی دوو بەدیاریکراوی پشتی باڵەخانەی پارێزگای سلێمانییەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی کەناڵی زووم کە نزیکە لە لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤا میدیای وت: شەوی ڕابردوو تا درەنگانێک لەناو کەناڵەکە بووین، بەڵام بەرەبەیان لە پێناو سەلامەتی گیانی کارمەندەکانمان هەموومان شوێنەکەمان جێهێشت.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو پەیامنێرێکی کەناڵی زووم بە ناوی محەممەد دڵشاد لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکراوە. بەگوێرەی وتەی ئەو بەرپرسەی کەناڵی زووم، بەڵێن درا بوو ئەمڕۆ ئازاد بکرێت، بەڵام هێشتا پەیامنێرەکەیان ئازاد نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو هێزە ئەمنییە ژمارەیەک ئامێر و کۆمپیوتەریان بردووە، ئەمڕۆ هەینی کەلوپەلەکانیان گەڕاندوەتەوە. بەڵام پەخشی کەناڵەکە تا کاتێکی نادیار وەستاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراوەی زووم، لە پێناسی خۆیاندا دەڵێن، دەزگاکە لەلایەن کۆمپانیای (معادل زەهەبی) خاوەنداریەتی دەکرێت. لە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە پلاتفۆڕمەکانی ئەو دامەزراوەیە ڕووبەڕووی هاک بوونەوە، بەڵام ئەو بەڕپرسەی کەناڵەکە کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت: تەنیا چەند کاتژمێرێک هاککران دواتر بە زوویی گەڕێنرانەوە و هاکیان لەسەر هەڵگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت