
پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و كۆڵان لە سنووری شارۆچكەی بلێ جێبەجێ كران، هاوكات سیستمی ئاوەڕۆ بۆ شەقامەكان دانرا.
ئاڤا نیوز
لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و كۆڵان لە سنووری شارۆچكەی بلێ جێبەجێ كران، هاوكات سیستمی ئاوەڕۆ بۆ شەقامەكان دانرا.
چیرۆكی سەرەكی: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكاندا، ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لەو سنوورە لە قۆناغی جێبەجێكردندان، كە تێچووی زۆربەی پرۆژەكانیش لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سۆران خەرج دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: نادر محەممەد، سەرۆكی شارەوانیی بلێ تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی ناحیەی بلێ بە گوژمەی 100 ملیۆن دینار جێبەجێكرا، لە ڕۆژانی داهاتووشدا بە گوژمەی 81 ملیۆن دینار ئەو كۆڵان و شەقامانەی ماون كۆنكرێت دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕەزامەندیی جێبەجێكردنی پرۆژەی جۆراوجۆر بە گوژمەی 2.5 ملیار دینار بۆ ناحیەی بلێ دەرچووە، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی كوردستان نەمانتوانیوە ئەو پرۆژانە جێبەجێ بكەین".
زانیاریی زیاتر: شارۆچكەی بلێ پێویستی بە قیرتاوكردنی شەقامەكان و دانانی سیستمی ئاوەڕۆی زیاتر هەیە، سەرەڕای خراپی دۆخی داراییش پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەو شارۆچكەیە نەوەستاوە و بەگوێرەی بودجەی بەردەست، پرۆژەكان بەپێی پێویست، كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت