
مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەڵەبجە، بە فەرمی داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات كە تایبەتمەندیی پارێزگاكە لەبەرچاو بگیرێت و بۆ نرخی كارەبای 24 كاتژمێری بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە جیاكاری بكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: پارێزگای هەڵەبجە، بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بە تەواوەتی لە پڕۆژەی ڕووناكی كە كارەبای 24 كاتژمێرییە سوودمەند دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین کە هەڵەبجە وەک یەکەمین پارێزگا بە تەواوەتی ڕووناک دەکاتەوە و لەبەر ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی پارێزگاکەمان، ئەم تایبەتمەندییەی پێ دراوە و ئەمەش بە دەستکەوتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پارێزگاکە و هاووڵاتیانمان.
- ئاگاداری هاووڵاتیانمان دەکەینەوە کە وەکو پارێزگای هەڵەبجە لەسەر داواکارییتان نامەی فەرمیی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کراوە سەبارەت بە نرخی کارەبا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەڵەبجە پارێزگایەکی نوێیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی کەمە، داوامان کردووە کە جیاکارییەک بۆ پارێزگاکە بکرێت لە نرخی کارەبادا، هیوامان خواستووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا لە دۆخێکی دارایی گونجاودا بە نرخی پاڵپشتیکراوی زیاتر گۆرانکاری لە نرخ بکات.
- داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنانی کارەبادا بکەن و بەپێی ڕێنماییەکان بجوڵێنەوە، بەکارهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی پێویست و بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی، دەبێتە هۆی ئەوەی کە نرخی پسوڵەکان گونجاو بێت و باری سەرشانی هاووڵاتیان قورس نەبێت و زامنی دابینکردنی کارەبای بەردەوامە بۆ هەمووان.
- ئامانجی پرۆژەی ڕووناکی ئەوەیە کە هاوڵاتییان بتوانن لە کارەبای بەردەوام سوودێکی زیاتر وەربگرن و لە هەمانکاتدا نرخی کارەباکەیان لەوەی پێشووش کەمتر بۆ بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت