بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە

دیمەنێک لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتیک سەبارەت بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ئاشكرای دەکات، لە ئەگەری ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە لەسەر بزووتنەوەی حەماسە دوو مەرج جێبەجێ بکات.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە سکای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاند، ''لە ئێستادا کۆشكی سپی هیچ بڕیارێکی نییە سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە".

 

دەشڵێت، هەر هەوڵێکی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پێویستە حەماس دوو مەرج جێبەجێ بکات کە بریتین لە: چەکداماڵین و دەستبەرداربوون لە کۆنتڕۆڵکردنی غەززە.''

 

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرچاوەکە لەسەر ڕاپۆرتێکی واشنتن پۆست لەبارەی پرۆژەی گۆڕینی غەززە بۆ شوێنێکی گەشتیاری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مێژەوە ڕێگەچارەی داهێنەرانەی بۆ کەرتی غەززە خستووەتەڕوو بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی فەلەستینییەکان، لەوانە ڕێگەدانیان بۆ نیشتەجێبوون لە شوێنێکی نوێی جوان لەکاتێکدا کە غەززە ئاوەدان دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ