سێ کەس لە کاتی ڕاوکردن لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
سێ کەس لە کاتی ڕاوکردن لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران

ئەو کەرەستانەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون

ئاڤا نیوز

 

لە سنووری گوندی گەڕاو سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر، سێ هاووڵاتی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیر کران.

 

لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن، کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و لەلایەن دادوەرەوە ئاگادارکردنەوەیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی دووبارە ئەو کارە نەکەنەوە.


لەلایەکی دیکە: لەگەڵ دەستگیرکردنیان، دەست بەسەر یەک چەکی جۆری تاپڕ و نۆ فیشەک و دوو لایت و ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت بە فەرمانی دادوەر ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی هەرێمی کوردستان دەکرێن، ئەگەر جۆری چەکەکان جیاواز بن، دادوەر بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی دەگەڕێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ