
خوانێكی ڕەمەزان- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
کاتێک لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان نزیک دەبینەوە، زۆر کەس پەلە دەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی پێش بەڕۆژووبوون، کە ئەمەش زیان بە تەندروستیان دەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: ئەگەر دەتەوێت بە خێرایی بگەڕێیتەوە سەر سیستەمی خۆراک و ژیانت لە پاش مانگی ڕەمەزان پێویستە بەخێرایی کار لەسەر خواردن و خواردنەوە نەکەیت و دەبێت بەوردی ڕێنماییە تەندورستییەکان جێبەجێ بکەیت، جەستە ڕاهاتووە بە دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، بۆیە پێویستی بە پلانی وردە بۆ گەڕانەوە بۆ سیستەمی خۆراکی پێشوو، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی کێشەی تەندروستی نەبیتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دکتۆرە فەرحانە لوتاح، شارەزا لە بواری نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە لە کۆلێژی ئیمپریاللە لەندەن ، جەخت لەسەر گرنگی گەڕانەوەی وردە وردە خووی خواردنی پێشوو دەکاتەوە لە دوای مانگی ڕەمەزان، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، گەڕانەوە بۆ خۆراکی ئاسایی دەتوانێت زۆر گران بێت بۆ جەستە، هەروەها ئەگەر بە دروستی ئەنجام نەدرێت لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس.
زانیاریی زیاتر: گەڕانەوە بۆ ژەمە گەورەکان لەدوای ڕەمەزان ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی گەدە و دڵەکزێ و سکچوون، بۆ ئەوەی لەم کارە دوور بکەویتەوە پێویستە بە ژەمە بچووکەکان دەست پێبکەیت و بە هێواشی خواردن بخۆیت، بۆ ئەوەی لەش بەشێوەیەکی کاریگەر خۆراک پرۆسێس بکات، دکتۆر فەرحانە وادەڵێت.
ڕێنمایی پسپۆڕانی تەندروستی
ملیۆنان کەس لە دوای مانگی ڕەمەزان، بۆ گەڕانەوە بۆ سیستەمی تەندروستی خۆیان تووشی ئاستەنگ دەبنەوە، بەڵام ڕێنمایی پسپۆڕانی تەندروستی، لەوانەش پسپۆڕی خۆراک دالیا هارب، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی وردە وردە بگەڕێیتەوە بۆ شێوازی پێش مانگی ڕەمەزان بە شێوازێکی تەندروست.
هارب لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ڕۆژنامەی " نەهار" ی لوبنانی، کۆمەڵێک ئامۆژگاری سەرەتایی و کاریگەر بۆ ئاسانکاری ئەم گەڕانەوەیە پێشکەش کرد، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە مانگی ڕەمەزاندا ڕووبەڕوی زیاد بوونی کێش دەبنەوە.
چەند ئامۆژگاریەکی دالیا هارب بۆ دوای مانگی ڕەمەزان
1- دورکەوتنەوە لە خواردنی زۆر لە ڕۆژی یەکەمی جەژن بۆ ئەوەی سترێس لەسەر کۆئەندامی هەرس دروست نەبێت.
2- خواردنی پرۆتین، لە گۆشتی سپی، هێلکە، تۆو، دانەوێڵە، شیر بەدەستی بهێنیت.
3- دوورکەتنەوە لە شیرینی و خواردنە دەوڵەمەندەکان بە شەکری زیادکراو.
4- خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست و بەپێی پێویستی جەستە.
5- هەندێک خواردنەوە گەرم بخۆرەوە وەک چاو نەعنا.
6- نانی بەیانی سووک و تەندروست بخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریایەک لە زێڕ، هەژاری، و ژینگەیەکی وێرانکراو