
ئاڤا دیجیتاڵ
فەرمانگەی داواکاری گشتی لە سلێمانی بە هۆکاری مەترسییان لەسەر هاووڵاتیان، داوای قەڵاچۆکردنی سەگە بێلانەکان دەکات، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت لە سنووری پارێزگاکە تەنیا یەک شێڵتەر هەیە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی ئاماری ڕێكخراوی پارتی سەوزی كوردستان، زیاتر لە 50 هەزار سەگی بێلانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە، 18 هەزاریان لەنێو سەنتەری شارن، لەکاتێکدا تەنیا یەک شێڵتەر لە پارێزگاکە هەیە و جێگەی کەمتر لە هەزار سەگی تێدا دەبێتەوە.
سەرەتای چیرۆکەکە: فەرمانگەی داواکاری گشتیی سلێمانی لە ڕێگەی نووسراوێکەوە کە لە ڕێککەوتی 14-01-2024 ئاراستەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی/ دەستەی مافی گشتی کردووە، داوا دەکات بەپێی یاسای قەڵاچۆکردنی سەگی بێلانە ڕێککاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو دیارەیە.
ئاڤا میدیا زانیویەتی، لە ماوەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە قایمقامیەتی سلێمانی کراوە، دواتر نووسراوێک بەرزکراوەتەوە بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتیی سلێمانی، لە داواکارییەکەدا باس لەوە کراوە چەند ساڵێکە سەگی بێلانە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە لەنێو شار، تەنانەت لەناو کۆڵان، شەقام، پارک، باخچە و شوێنە گشتییەکاندا دەسوڕێنەوە.
داواکاری گشتی بە نووسراوێک وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە “لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە، داواکارین وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاگاداربکەنەوە، تاوەکو بەپێی یاسای قەڵاچۆکردنی سەگی بەڕەڵڵا ژمارە 48ی ساڵی 1986 و ڕێنماییەکان، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو دیارەیە”.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای راگەیاند؛ لە سلێمانی تەنها یەک شێڵتەر هەیە و دەکەویتە نزیک عەربەتم ئێستا نزیکەی دەوروبەری 500 سەگ لەوێ کۆکراونەتەوە، تەنیا ئەو شێڵتەرەش لە پارێزگاکە هەیە، زەوییەکە لە لایەن شارەوانی سلێمانییەوە پەرژینی بۆ کراوە و جیاکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 20 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر و نزیكەی 13 هەزار سەگ لە شەقامەكانی پارێزگای دهۆک دەسووڕێنەوە، بەهۆی کەمی ژمارەی شێڵتەریش لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ ژمارەیان زیاتر دەبێت. ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو لەسەر رووبەری 50 هەزار مەتر دووجا شێڵتەرێک لە هەولێر دروستکرا و جێگەی پێنج هەزار سەگی تێدا دەبێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران