
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی نەینەوا سەردانی پارتی بکات. یەکێتی دەڵێت: بێ دانیشتن لەگەڵ پارتی ناچینە نێو هیچ هاوپەمانێتییەک، بەڵام ئەگەر نەگەیشتینە رێککەوتن ئەوا بەشداری حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە دەکەین. پارتیش دەڵێت: هیچ لایەنێک ناتوانێت بێ کورد حکومەتی خۆجێی پێکبهێنێت, ئەمەش کەوتۆتەوە سەر ئەوەی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ بکەن و بە یەک پاکێج بچنە نێو هاوپەیمانێتییەک.
وێنە گەورەکە: 41 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێپەڕیوە، لە نەینەوا لایەنە سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی بە جیا هاوپەیمانێتییان پێکهێناوە، هەردووکیان لە هەوڵدان لایەنە کوردستانییەکان رابکێشنە نێو هاوپەیمانێتییەکەیان، بۆ ئەوەی ببنە زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگا و حکومەتی خۆجێیی پێکبهێنن.
یەکێک لە هاوپەیمانێتییەکان لەلایەن شەش هێزی سوننەی پارێزگای نەینەوا بە ناوی "نەینەوای یەکگرتوو" پێکهێنراوە و ژمارەی کورسییەکانی 13 کورسییە، پێویستیان بە سێ کورسی دیکە هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی، بەڵام هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لایەنە شیعەکان لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئێستا بەفەرمی رانەگەیێنراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە نەینەوا بە ئاڤا میدیای گوت: ئەم هەفتەیە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی نەینەوا سەردانی پارتی دەکەین، یەکەم گفتوگۆ و کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی دەبێت، نامانەوێ بەبێ پارتی بڕۆینە نێو هیچ هاوپەمانێتییەک، بەڵام ئەگەر نەگەیشتینە هیچ دەرەنجامێک، ئەوا یەکێتی بەشداری لە حکومەتی خۆجێی کەرکووک دەکات".
بۆچوونی بەرامبەر: مەناف حەسەن، کارگێڕی لقی موسڵی پارتی بە ئاڤا میدیای گوت: "تەنیا کورد ماوە لە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەک نەبێت، ئەمەش کەوتۆتەوە سەر ئەوەی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ بکەن و بە یەک پاکێج بچنە نێو هاوپەیمانێتییەک".
مەناف حەسەن بە ئاماژەکردن بەوەی پارتی هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ هیچ هێزێکی سیاسی کوردی و عەرەبی نەکردووە، زیاتر گوتی: "قورسایی دانوستاندن دەکەوێتە ئەم چەند رۆژەی داهاتوو، لەگەڵ یەکێتی شەش کورسیمان هەیە، لایەنەکانی دیکە ناتوانن بەبێ کورد حکومەتی خۆجێی کەرکووک پێکبهێنن، دەمانەوێ بە ئامانجی هاوبەش دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەى یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق، دەبێت دواى 15 رۆژ لە پەسندکردنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکان، پارێزگارى شارەکە داواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێ بکات، ئەگەرنا لە رۆژى 16یەمیندا ئەنجوومەنەکە دەسەڵاتى ئەوەى هەیە بە سەرۆکایەتى بەتەمەنترین ئەندامى کۆببێتەوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا 29 کورسییە و بەمشێوەیە دابەشبوونە:
- نەینەوا لیئەهلیها: 5 کورسی
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 4 کورسی
- عەقدی نیشتمانی: 3 کورسی
- سیادە: 2 کورسی
- تەقەدووم: 2 کورسی
- حەدبای نیشتمانی: 2 کورسی
- هەویەی نیشتمانی: 2 کورسی
- ئیتیحاد ئەهل نەینەوا (یەکێتی): 2 کورسی
- حەسمی نیشتمانی: 2 کورسی
- تەجدید: 1 کورسی
- عەزم: 1 کورسی
- سێ کورسی بۆ کۆتاکانی شەبەک، و ئێزدی و کریستیان

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت