
کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان-وێنە:سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، "پەلەکردن لە داخستنی کەمپەکان کارێکی هەڵەیە، پێشنیازی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ ئاوارەی کەمپەکان دەکەین".
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ دواوادەیە بۆ ئەوەی سەرجەم کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هیچ ئاوارەیەک بۆ ناوچەکەی ناگەڕێنینەوە بەبێ گەرەنتیکردنی زەمینەسازیی گەڕانەوەیان بۆ شوێنێکی گونجاو و بۆ هەر خێزانێکیش چوار ملیۆن دینار تەرخان کراوە."
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 902هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، 630هەزاریان ئاوارەی عێراقیین و لە 20 کەمپی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن:
- 239هەزار و 985 ئاوارە لە شەش کەمپی هەولێرن.
- 131هەزار و 624 ئاوارە لە دوو کەمپی سلێمانین.
- 258هەزار و 453 ئاوارە لە 15 کەمپی دهۆکن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بە گوێرەی دەستوور، گەڕانەوەی ئاوارەکان بە زۆرەملێ نابێت، ئاوارەکان لەبەر چەند هۆکارێک ئامادە نین بگەڕێنەوە، لەوانە؛ نائارامی ناوچەکانیان، حکومەتی عێراق پابەندی بەڵینەکانی نەبووە و ئاوارەکانی قەرەبوو نەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت