لە هەولێر باندێكی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیردەكرێن
- هەواڵ
- 2024-01-30

ئاڤا دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی ڕاگەیاند.
چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند "دوای چاودێری كردن و بەدواداچونی هێزەكانمان ، وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێكی نێودەوڵەتیی بازرگانی كردن بەماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكەن، كە لە چوار تۆمەتبار پێكهاتبوون بەناوەكانی (ر ، ع ، ص) و(ف ، أ ، م) و (ف ، ح ، ر) و (ب ، ب ، ح)، خەڵكی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (كریستاڵ) یان هێناوەتە هەرێمی كوردستان".
زانیاری زیاتر: بەگوتەی ئاسایشی هەولێر ئەم باندە لەشێوەی (كەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە كردبوو ، بە شێوازی قوتدان لە(گەدەیان )هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێكی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (كۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو، دوای دەستگیركردنیان دەست گیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرانەی كەلەجەستەیاندا حەشاریان دابوو".
ئاسایشی هەولێر لە بەشێكی دیكەی ڕاگەێندراوەكەیدا "سوپاسی هاوڵاتییان دەكات كەهەمیشە هەماهەنگ و هاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكە بوون".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت