دوای گەڕانەوەی بەشێک لە کورسی پێکهاتەکان لایەنەکان ئامادەن بۆ هەڵبژاردن
- کوردستان
- 2024-05-21

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤانیوز
دوای ئەوەی بڕیاری گەڕانەوەی پێنج کورسی لە کۆی 100 کورسی پەرلەمان بۆ کۆتاکانی هەرێمی کوردستان درا، ئاڤا بۆچوونی بەشێک لە لایەنەکانی لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لەسەر سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی، دەستەی دادوەری کۆمیسیۆن بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی بەشێک کورسیی پێکهاتەکان، بە شێوەیەک لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەگەر نیگەرانییەکانمان بڕەوێتەوە و زانیمان هەڵبژاردنێکی پاک بە بەشداری پێکهاتەکان و بێ دەستێوەردانی دەرەکی دەکرێت، ئەوا دوای ئەو وادەی سەرۆکایەتی هەرێم دیاری دەکات، ئێمە دەچینە هەڵبژاردنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارەکەی داگەی فیدراڵی بە ئەرێنی دەزانین و ڕێزی لێدەگرین، هەموو کات ئامادەین بۆ هەڵبژاردن.
سۆران عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، ئێستا باشتر بۆ هەڵبژاردن ئامادەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە